به هۆی سه‌ركوت و سه‌ره‌رِۆی له‌راده‌به‌ده‌ری ریَژیمه تۆتالیتاره‌كانی وڵاتانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین كه زۆربه‌یان پتر له سی چل ساڵه ده‌سه‌ڵاتیان قۆرخ كردووه به دریَژایی ئه‌م ساڵانه‌شدا پیَشیان له هه‌موو ریَگایه‌ك گرتووه له به‌رده‌م ده‌ربرِینی هه‌ر جۆره بیرورِایه‌كی جیاواز،ئیدی به خه‌یاڵی خۆیشیان گۆیا كه هیچ جۆره نارِه‌زایه‌تیه‌ك نه‌ماوه له كۆمه‌ڵگا، وای كرد كه به شیَوه‌یه‌كی له نه‌كاو شه‌پۆلیَكی ناره‌زایه‌تی ده‌ربرِین له ئاستیَكی به‌رز و به‌ریندا بڵیَسه بستیَنیَ و ببیَته هۆی گۆرِانیَكی به‌رین له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا, كه له ماوه‌یه‌كی كورتدا باهۆزی ئه‌م گۆرِانكاریانه نه‌خشه‌ی سیاسی وڵاتانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی به ته‌واوی گۆرِی و بووه هۆی ئه‌وه كه زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه و جیهان پیَداچوونه‌وه بكه‌ن به نیسبه‌ت سیاسه‌ته‌كانیان له هه‌مبه‌ر ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین، بۆیه به گشتی ئه‌م رووداوگۆرِانكاریانه گه‌له‌ك كاریگه‌ر بوون له‌سه‌ر پیَوه‌ندی و سیاسه‌ته‌كانی وڵاتانی جیهان.
بۆیه یه‌كیَ له‌و وڵاتانه كه له بیدایه‌ته‌وه به وردی چاودیَری ئه‌م رووداوانه‌ی كردووه و به‌رده‌وام هه‌م لیَ ترساوه كه كاریگه‌ری نیَگه‌تیڤیشی له‌سه‌ر خۆی بیَت و هه‌میش هه‌وڵی بیَ وچانی داوه كه وه‌كوو ده‌رفه‌تیَكیش چاوی لیَ بكاتوو هیَژمۆنی خۆی به‌سه‌ریدا زاڵ بكاتوو وه‌كوو هه‌لیَك بیقۆزیَته‌وه وڵاتی ئیَرانه.
بۆ نموونه ئیَران به نیسبه‌ت ئاڵۆزیه‌كانی وڵاتی یه‌مه‌ن زۆر به وردی موتابعه‌ی ده‌كات ئه‌ویش به هۆی هه‌ستیار بوون و سه‌وقولجه‌یشی بوونی ئه‌و وڵاته،چوونكه جیرانی عه‌ره‌بستانه،وڵاتیَك كه گه‌له‌ك كیَشه‌ی دیَرینی هه‌یه له‌گه‌ڵ ریَژیمی كۆماری ئیسلامی ئیَراندا وه‌كوو كیَشه‌ی ئیدۆلۆژی ئیسلامی سونی و ئیسلامی شیعه هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانیه‌تی ئیستراتیَژیكی عه‌ره‌بستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا, كه ئیَران به یه‌كه‌م دوژمنی خۆی سه‌یری ده‌كا.
هه‌روه‌ها زیَده‌خۆازی ئیَران و هه‌وڵدان بۆ سه‌پاندی هیَژمونی خۆی به‌سه‌ر وڵاتانی ناوچه و هه‌وڵدان بۆ هاندانی كه‌مایه‌تی شیعه له عه‌ره‌بستان و كیَشه‌و ئاژاوه نانه‌وه له‌و وڵاته،بۆیه كۆماری ئیسلامی جیا له موتابعه‌ی رووداوه‌كانی وڵاتی یه‌مه‌ن به كرده‌وه‌ش خه‌ریَكی پشتیوانی كردنه له گرووپه توندئاژۆه‌كان وه‌كوو گرووپی ئه‌لحه‌وسی له باشووری یه‌مه‌ن و گروپی ئه‌لقاعیده تاكوو به‌و شیَوه‌یه بتوانیَ هه‌م نفوز و هه‌م ده‌سه‌ڵاتی خۆی په‌ره پیَ بدات و به‌و جۆره بیَته بناگویَ عه‌ره‌بستان تاكوو هه‌ر ئان مه‌ترسی بیَت بۆ ئه‌و وڵاته‌و هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانه‌كه‌ی واته وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا،چوونكه سه‌مپاتی ده‌سه‌ڵاتی داهاتووی یه‌مه‌ن بۆ كۆماری ئیسلامی گرینگیه‌كی دیكه‌ی هه‌یه بۆ ریَژیمی تاران، ئه‌ویش گه‌یشتنی ئیَرانه به زه‌ریای سوور و نفوز له ته‌نگه‌ی "بابول مه‌ندب"تاكوو به‌م شیَوه‌یه بتوانیَ زه‌ره‌ر و شكستی سوریه‌ی بۆ قه‌ره‌بووكاته‌وه.
یه‌كیَكی دیكه له‌و وڵاتانه كه شه‌پۆلی راپه‌رِین گرتوویه‌ته‌وه وڵاتی به‌حره‌ینه كه شیعه‌كانی ئه‌م دوورگه‌یه به هاندان و پشتیوانی ریَژیمی ئیَران پاش راپه‌رِینه‌كانی توونس و میسر رژانه سه‌ر شه‌قام و كۆماری ئیسلامیش به چرِوپرِی له راگه‌ینه نیَۆخۆی و فه‌زایه‌كانی رووماڵی هه‌واڵه‌كانیانی ده‌كردو وای لیَهات كه كۆماری ئیسلامی گرووپی "ئه‌لوفاقیشی" وه‌ها زه‌ق كرده‌وه كه ئۆپۆزیسیۆنیَكی گه‌له‌ك چالاكه‌و به‌م زووانه‌ش ئه‌وانن كه سونیه‌كان له و وڵاته وه‌ده‌ر ده‌نیَن و ده‌سه‌ڵات به ده‌سته‌وه ده‌گرن كه ده‌یسانه‌وه كۆماری ئیسلامی به‌و جۆره ده‌توانیَ كارتیَكی گوشاری دیكه له هه‌مبه‌ر عه‌ره‌بستان به كار بیَنیَ و هه‌روه‌ها گه‌له‌ك كیَشه بۆ هیَزه‌كانی ئه‌مریكاش له‌و ناوچه‌یه درووست بكات و ئه‌وه‌نده‌ی دیكه ناوچه ئاڵۆزبكات.
كۆماری ئیسلامی به هۆی بیرۆكه‌ی به‌رفراوانتركردنی پانتایی ئیدۆلۆژی ئیسلامی سیاسی گه‌له‌ك دڵخۆش بوو به راپه‌رِینی چڤاكی میسر و پاش هاتنه ئارای ئه‌و نیمچه پاشاگه‌ردانیه چوونكوو پاش ساڵانیَكی زۆر توانی به هۆی ئیسلامیه‌كانه‌وه له میسر پاش رووخانی موباره‌ك بیَته نیَو ساحه‌ی سیاسی و دیپلۆماسی ئه‌و وڵاته واته میسر به جۆریَك كه ته‌نانه‌ت له هه‌وه‌ڵین هه‌نگاودا كه‌شتیه‌كی شه‌رِكه‌ری له سوئزه‌وه ره‌وانه‌ی زه‌ریای مه‌دیته‌رانه‌ی كرد هه‌ر چه‌ند كه میسریه‌كان سه‌مپاتی و تیَكه‌ڵاویه‌كی ئه‌وتۆیان نیه له‌هه‌مبه‌ر ئیَران به‌ڵام به به‌هیَزتربوونی ئیسلامیه‌كان له‌و وڵاته ویَده‌چیَ كه نزیكتر ببنه‌وه له كۆماری ئیسلامی.هه‌روه‌كوو حكوومه‌تی كاتی لیبیا كه چۆن كۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام هه‌وڵی خۆ لێ نزیكبوونه‌وه‌ی ده‌دا.
به‌ڵام به گشتی ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین كۆماری ئیسلامی ئیَران به هۆی ئه‌وه بۆخۆی له دایكبووی راپه‌رِینه‌وه و قه‌یرانه بۆیه دریَژبوونه‌وه ته‌مه‌نی و به‌رده‌وامبوونی ژیانیشی هه‌ر به قه‌یران و ئاژاوه مسۆگرِ ده‌بیَ بۆیه كۆماری ئیسلامی وه‌ها قه‌یران و بشیَویه‌كی به‌رته‌سك و به‌رده‌وام و بیَ ئامانجی گه‌له‌ك پیَ خۆشه به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ڵگری بیرۆكه‌ی ئیسلامی سیاسی بن كه كۆماری ئیسلامی خۆی به تاقه سواری ئه‌و گۆرِه‌پانه ده‌زانیَ و خۆی به باوكی ته‌واوی گروپه ئیسلامیه‌كانی جیهان ده‌زانیَ كه به‌رِاستی ئه‌مه‌ش گه‌له‌ك مه‌ترسی هه‌یه بۆ ناوچه و جیهان چوونكه زاڵ بوون و به‌فراوانتربوونی بیرۆكه‌ی ئیسلامی بناژۆخۆازی و زیَده‌خۆاز پیَش هه‌موو شتیَك ئه‌و راپه‌رِینانه به لاریَدا ده‌باتوو هیچ كه دادپه‌روه‌ری و ژیانی باشتر بۆ خه‌ڵك دابین ناكات به‌ڵكوو هیَمنی و ئاسایشی جیهانیش له مه‌ترسی ده‌خا بۆیه پیَویسته خه‌ڵكی ئه‌م وڵاتانه به چاوكراوه‌ی و ریَئالپۆلیتیكانه تر و به هه‌ست به به‌رپرسایه‌تیكردن له پیَناو نه‌وه‌ی داهاتوو برِیار بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌م باروودۆخه و ئامانجیان ته‌نیا دیمۆكراسی بیَت كه زامنی ته‌واوی ئه‌وشتانه‌یه نه‌ك ته‌نیا كاتی و ئیحساسی برِیار بده‌ن.
RSS
+ نوشته شده توسط محه ممه د سولتانی در سه شنبه 22 آذر1390 و ساعت
0:9 قبل از ظهر |